... ... ...
...
 












...
... ... ...
... ... ...
...
 
ڕاگه‌یاندن

 



به‌ڕێزان؛
که‌س و کاری جینۆسایدکراوان و شه‌هیدانی کوردستان
سه‌رۆکایه‌تی ( هه‌رێم، حکومه‌ت و په‌رلمان) ی کوردستان
حزب، ڕێکخراوه، دامه‌زراوه‌ سیاسی و مه‌ده‌نیه‌کان
ئازادی و سه‌ربه‌خۆ خوازنی له‌ کوردستان و دنیا

سڵاوێکی گه‌رم


شێره‌ژنی ئاشتی و ئازادی له‌ له‌نده‌ن پێشوازیه‌کی گه‌رمی لێکرا

Description: C:\Users\SHAD\Desktop\IMG_0191.JPG

ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی ڕێکه‌وتی 29. 06. 2012 له‌ له‌نده‌ن، به‌ڕێز خاتو گوڵتان کیسه‌ناک سومبوولی دیالۆگ و پێکه‌وه‌ ژیانی ئاشتی له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان هه‌ڤالان ( عاکف وانی و خالید ئه‌حمه‌د ئاسنگه‌ر) و نوێنه‌رانی چه‌ندین ڕێکخراوی مه‌ده‌نی تر له‌ له‌نده‌ن پێشوازیه‌کی گه‌رمیان لێکرا. له‌ نێو چه‌پڵه‌ ڕێزانێکی گه‌رم، ووتاف کێشان به‌ ده‌نگی به‌رزی لاوان ( ژن، ژیان، ئازادی) گه‌یه‌ندرایه‌ ناو هۆڵی سیمیناره‌که.



به‌ بۆنه‌ی 23 هه‌مین ساڵڕۆژی تێکدانی لانه‌ و ژینگه‌ی زیاتر له‌ سه‌د هه‌زار مرۆڤی سڤیلی ده‌ڤه‌ری پشده‌ر و ڕاگواستنیان بۆ ئۆردوگا زۆره‌ ملێکانی:
( حاجیاوا، پیره‌ مه‌گرون، بازیان و باینجان) له‌ پارێزگای سلێمانی
( داره‌ تو، تۆبزاوا، جدیده، خه‌بات و که‌ور گۆسک) له‌ پارێزگای هه‌ولێر


به‌ بۆنه‌ی ٢٣ هه‌مین ساڵڕۆژی ڕاگواستنی به‌زۆره‌ملێ‌ و تێکدانی لانه‌ و ژینگه‌ی زیاتر له‌سه‌د هه‌زار مرۆڤی ده‌ڤه‌ری پشده‌ر، کوردانی به‌ریتانیا به‌ هاوکاری نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ به‌ریتانیا کۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ به‌نێو ده‌وڵه‌تیکردنی جینۆسایدی گه‌لی کورد ساز ده‌که‌ن.


له ١٢ هه‌مین کۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان، له‌ ڕۆژانی ٢٥/ ٢٦ ئایاری ٢٠١٢ له‌ برۆکسل، له‌ که‌ش و هه‌وایه‌کی زۆر کوردانه به‌ گه‌رمی ئاخاوتن له پێویستی پێکه‌وه‌ کارکردن و پێکه‌وه‌ ژیانی کوردستانیان، دۆزینه‌وه‌ی خاڵه‌ هاوبه‌شه‌کان و په‌ره‌ پێدانیان، ئه‌کتیڤ کردنی کۆمیته‌ی به‌ جیهانی کردنی کێسه‌کانی جینۆساید  کرا.


له‌گه‌ڵ نوینه‌ری په‌ڕلمانی کوردستان له‌ کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان، به‌ڕێز دانا سۆفی به‌ جیا باس له‌ شێوازی باشتر ئۆرگانیزه‌کردنی ڕێکخراوه‌ مه‌ده‌نیه‌کانی ناو ووڵات و چۆنیه‌تی گه‌یاندیان به‌ ئاستی به جیهانی کردنی کێسه‌کانی جینۆساید کرا.  به‌تایبه‌ت تیشک خرایه‌ سه‌ر ناوه‌ندی قه‌ڵادزێ‌ی داکۆکی که‌ر له‌ کێسه‌کانی شه‌هیدان و قوربانیانی ده‌ڤه‌ری پشده‌ر.

له‌ به‌رواری ٣٠ ئایاری ٢٠١٢ له‌ ئۆفیسی نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ له‌نده‌ن دیدار له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان به‌یان سامی عه‌بدول ڕه‌حمان و خه‌سره‌و ئاژگه‌یی کرا به‌ مه‌به‌ستی به‌دوا داچوون له داواکانی به‌شدارانی یادی ٢٤- ٤ له‌ له‌نده‌ن ، به‌رنامه‌ ڕێژی بۆ به‌ستنی سیمینارێکی ئه‌کادیمی له‌ یه‌کێک له‌ زانکۆکان یان په‌ڕلمانی به‌ریتانیا له ٢٥ – ٦ – ٢٠١٢ بۆ یادی ڕاگواستنی ده‌‌ڤه‌ری پشده‌ر ، دۆزینه‌وه‌ی میکانزمێک بۆ چونیه‌تی به‌ ده‌مه‌وه‌ چونی نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ له‌نده‌ن بۆ داواکانی خه‌ڵک‌ و شێوازی به‌شداری پێکردنی ڕێکخراوه‌ مه‌ده‌نیه‌کان له به ‌جیهانی کردنی کێسه‌کانی جینۆساید


Description: C:\Users\SHAD\Desktop\IMG_0038.JPGDescription: C:\Users\SHAD\Desktop\IMG_0042.JPG

کاتژمێر 15:00 – 18:00، یه‌ک شه‌ممه، ڕێکه‌وتی 29-04 – 2012
به‌ به‌شداری که‌س و کاری شه‌هیدان، ده‌یان خه‌ڵکی ڕۆشنبیر و سیاسه‌ت مه‌داری کورد له‌ له‌نده‌ن، ساڵڕۆژی جینۆساید کرانی یه‌که‌م زانکۆی کوردستان له‌ 24- 04 – 1974 له‌ قه‌ڵادزێ به‌رز نرخێندرا. به‌ڕێزان دکتۆر که‌مال میراوده‌لی، دکتۆر سلێمانی ڕه‌حیمی، کاک سه‌باح غالب و چه‌ندین مامۆستای زانکۆ، وێڕای به‌شداری کردنیان به‌ پێش که‌ش کردنی شیعر بۆڕوحی شه‌هیدان و سه‌رگوزشته‌‌ی ڕووداوه‌ تاڵه‌کان، کۆک بوون له‌سه‌ر به‌ ئه‌کادیمی کردنی کاره‌کان، به‌ستنی کۆڕو سیمینار له‌ ناو زانکۆکان و په‌ڕلمانی به‌ریتانیا بۆ دۆزینه‌وه‌ی شێوازی یاسایی و مه‌ده‌نی بۆ به‌جیهانی کردنی کێسه‌کانیان.


بۆ به‌رز راگرتنی یادی 24. 04 له‌ له‌نده‌ن

کۆمه‌ڵێک ڕۆشنبیر و لاوی کورد ،
‌ وه‌ک ئه‌رکێکی ‌مرۆڤ دۆستی، نیشتیمانی، ئاینی و کوردایه‌تی،
له‌ ژێر دروشمی با پێکه‌وه بیرکه‌ینه‌وه، کار بکه‌ین و بژین،
داوا له کوردانی دانیشتووی له‌نده‌ن و دۆسته‌کانی کورد له‌ به‌ریتانیا ده‌که‌ن، به‌شداری بکه‌ن له به‌ جیهانی کردنی کێسه‌کانی  جینۆسایدکرانی یه‌که‌م زانکۆی کوردستان له‌ قه‌ڵادزێ له 24- 04- 1974


ئه‌مڕۆ24. 04 ڕوحیانه‌تی جینۆساید کراوانی ئه‌رمه‌ن و کورد ئاوێزانی یه‌ک بوون

بۆ به‌رز ڕاگرتنی ساڵڕۆژی جینۆساید کراوانی؛
ئه‌رمه‌ن له‌ 24. 04. 1915،
یه‌که‌م زانکۆی کوردستان له‌ 24. 04. 1974 له‌ قه‌ڵادزێ
خالید ئه‌حمه‌د ئاسنگه‌ر و سه‌رکه‌وت مه‌ولود، چه‌پکه‌ گوڵی که‌س و کاری شه‌هیدان و قوربانیانی  قه‌ڵادزێ و جینۆسایدکراوانی کوردستانیان، پێش که‌ش به‌ڕێز دکتۆره سوزان سه‌رۆک و به‌ڕیز گاگیک ستیپام سه‌رکیسیۆم جێگری ئه‌نیستوتی ئه‌رمه‌ن له‌ له‌نده‌ن کرا، بۆ ئه‌وه‌ی بیگه‌یه‌نه‌ که‌س و کاری جینۆساید کراوانی ئه‌رمه‌ن.


که‌س وکاری جینۆسایدکراوانی کوردستان
سڵاوی خواتان لێ بێت
فیرعه‌ونه‌که‌ی به‌غدا (صدام) وویستی نێرینه‌کانمان زینده‌ به‌چاڵ بکات و کیژۆڵه‌کانیشمان بۆ قه‌ره‌واشی بۆ ووڵاتان به‌ دیاری بنێرێ، بۆیه خوای مه‌زن له‌ بری ده‌ریای سوور له گه‌رده‌لولی بیابان دا خنکاندی. هه‌رگیز نا بێت ئه‌وه‌‌مان له‌بیر چێت و نا شوکر بین یا فریوی سامریه‌کان بخۆین له‌ خشته‌مان به‌رن، ئه‌گینا جارێکی تر وه‌ک گه‌لانی پێشوو لێمان تێک ده‌چێت.


با سه‌رکرده‌ی بێ ئاگا  چیتر مێژوو نه‌شێوێنن، چونکا ناتوانن دڵی پشده‌ری و بیتوێنیه‌کان لێک بڕه‌نجێنن

به‌‌ڵگه‌ی زیندوو زۆرن بۆ  ٤ - ٣ - ١٩٩١ که‌ یه‌که‌م  ڕۆژی ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌که‌یه،  به‌ڵام بێ ئاگاکان له‌ شۆڕش و ڕاپه‌ڕین کردیان به‌ ٥ - ٣- ١٩٩١. وایان زانی که‌ له بری خه‌بات، ڕانیه‌ بێت... له‌ بری پشده‌ری ڕاگوێزراو و دابه‌شکراو به‌ سه‌ر ئۆردوگا زۆره‌ ملێکان بیتوێن بێت.. ده‌توانن مێژوو بشێوێنن... ده‌بێت خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوی کوردستان ئه‌و بڕیاره‌ بده‌ن، نه‌ک سه‌رکرده‌ی حزبێک که‌ له‌ کاتی ڕاپه‌ڕین هه‌ر له‌ ووڵاتیش نه‌بوو


جێگای خۆیه‌تی سه‌ره‌تا زۆر سوپاسی هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ بکه‌ین که‌ به‌ڕا و سه‌رنجه‌کانیان ئه‌م بابه‌ته‌یان ده‌وڵه‌مه‌ندتر و تۆکمه‌تر کرد یان ده‌یانه‌وێت له‌مه‌ودوا بیکه‌ن. به‌ڵکو به‌ هیمه‌تی هه‌موولایه‌ک له‌ ئاینده‌ بتوانین بیبلۆگڕافیایه‌کی پێناسه‌ی ناوچه‌که‌ بنووسینه‌وه‌ و وه‌ریبگێڕینه‌ سه‌ر زمانه‌ بیانیه‌کان، به‌تایبه‌تی زمانی ئینگلیزی

چاوه‌روانی په‌نجه‌ و خامه‌ی هه‌موو لایه‌کین به‌ سوپاس و پێزانینه‌وه

qaladze1974@hotmail.com

 


باڵوێزخانه‌ی تورکیا و ئێران له‌ له‌نده‌ن شه‌رمه‌زار و ڕسوا کران

ئه‌مڕۆ  دوای نیوه‌ڕۆ، 22 ته‌موزی 2011، کوردانی هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستان به‌جیاوازی بیر و ڕایان، له‌گه‌ڵ دۆستانی کورد له‌ تورک، فارس و گه‌لانی تر، به‌رده‌م باڵوێزخانه‌کانی تورکیا و ئێرانیان له‌ له‌نده‌ن هه‌ژاند. هه‌ردوو ده‌وڵه‌ت به تۆپ باران کردنی گونده‌کان، کوشتنی ژن و منداڵی بێتاوان،  له‌به‌ین به‌ری هه‌وارگه‌ی شوانکاران، وێرانکه‌ری کێڵگه‌‌‌ کشتوکاڵیه‌کان و په‌لاماردانی سه‌ربازی بۆ سنوره‌کانی هه‌رێمی کوردستان تاوان بار و ڕسوا کران. به‌ ده‌نگی به‌رز، له‌ ژێر ئاڵای کوردستاندا، به‌یه‌ک ده‌نگی هاوار ده‌کرا؛ کورد کوژان،‌ تیرۆرستان، منداڵ کوژان، ژن کوژان بۆ ده‌ره‌وه‌. به‌ زمانی کوردی، ئینگلیزی، تورکی و فارسی نه‌فره‌ت ده‌بارێندرایه‌ سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئه‌م دوو ده‌وڵه‌ته‌ داگیرکه‌ره‌ی کوردستان...

به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ده‌ست درێژیه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سه‌ر ده‌ڤه‌ری پشده‌ر و چۆمان له‌لایه‌ن کوردانی له‌نده‌نه‌وه

سڵاوێکی گه‌رم

تۆڕێ پشتیوانی پشده‌ر ‌وه‌ک ئه‌رکێکی مرۆڤایه‌تی، نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی داوا ی ئاماده‌یی و به‌شداری هه‌‌ر یه‌ک له‌ ئێوه‌ی به‌ڕێز ده‌کات له پڕۆتستۆ کردنی ئه‌و تۆپ باران و په‌لاماردانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بۆ سه‌ر گونده‌کانی ده‌ڤه‌ری پشده‌ر و چۆمان. بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی پێشێلکاریه‌کانی ڕژێمی ئێرانی بۆ سه‌ر خاکی هه‌رێمی کوردستان، کۆمه‌ڵێک ڕێکخراوی مه‌ده‌نی هه‌موو پارچه‌کان به‌ هاوکاری و له‌گه‌ڵ چه‌تری ئازادی ڕێپێوان ساز ده‌که‌ن بۆ به‌رده‌م سه‌فاره‌تی تورکیا و ئێران له‌ له‌نده‌ن، له‌م کات و شوێنانه‌ی خواره‌وه: ....


ڕاگه‌یاندنی تۆڕی پشتیوانی پشده‌ر ده‌رباره‌ی

په‌لاماره‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سه‌ر ناوچه‌کانی پشده‌ر و چۆمان

وا ماوه‌ی دوو ڕۆژه‌ سوپای پاسدارانی ئێران ‌هێرشێکی به‌رفراوانی بۆ سه‌ر ناوچه‌ سنوورییه‌کانی قه‌زاکانی پشده‌ر و چۆمان ده‌ست پێکردووه‌.  به‌ پێی ئاژانسه‌کانی هه‌واڵ له‌ ڕۆژی 17 ی ته‌مووزی 2011 ه‌وه هێزه‌کانی سوپای پاسدارانی ئێران به‌ پاڵپشتی تۆپخانه‌و چه‌کداره‌کانی ئه‌نسارولئیسلام هێرشێکی به‌رفراوانیان کردۆته‌ سه‌ر گونده‌کانی ناوزه‌نگ، زه‌ڵێ، سونێ، ڕه‌زگه‌و ماره‌دوو کوێستانه‌کانی قه‌ندیل له‌ ناوچه‌ی پشده‌ر تا ده‌گاته‌ ناوچه‌ی قه‌سرێ له‌ ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌رانی سه‌ر به‌ قه‌زای چۆمان.  هێزه‌ په‌لامارده‌ره‌که‌ی ئێران به‌ خه‌ستی تۆپبارانی ئه‌و ناوچانه‌یان کردووه‌ که‌ بۆته‌ هۆی سووتاندنی سه‌دان ڕه‌زو باخ و ئاواره‌کردنی گوندنشینه‌کانی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌...



یادی 24. 04 ی له‌ په‌ڕلمانی به‌ریتانیا پێ‌ی نایه‌یه‌ قۆناغێکی نوێ

له‌ کاتژمێر 20:00 - 22:00 ی،  ڕۆژی پێنج شه‌ممه، ڕێکه‌وتی 28. 04. 2011  له‌  په‌ڕلمانی به‌ریتانیا،  یادی بۆردومانی یه‌که‌م زانکۆی کوردستان  له‌ 24. 04.  1974  و ڕاپه‌ڕینه‌کانی 24. 04.  1982  قه‌ڵادزێ به‌ به‌شداری  به‌ڕێز تۆم بڕاک په‌ڕلمان تێری به‌ریتانی ، ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له‌ خه‌ڵکی ناوچه‌ی پشده‌ر، کۆمه‌ڵێک له‌ ڕۆشنبیر و سیاسه‌ت مه‌داری کورد به‌سه‌ر که‌وتویی  به‌ڕێوه‌ چوو...


ووته‌ی ده‌سته‌ی پشتیوانی پشده‌ر بۆ په‌ڕلمانی به‌ریتانیا

Description: C:\Users\SHAD\AppData\Local\Microsoft\Windows\Temporary Internet Files\Content.Word\764.jpg

 

خوشک و برایانی به‌ڕێز

ئه‌مڕۆ یادی کاره‌ساتێکی مرۆیی گه‌وره‌ ده‌که‌ینه‌وه، کاره‌ساتێک که‌ ویژدانی گه‌له‌که‌مانی هه‌ژاند، کاره‌ساتێک که‌ هه‌رگیز ناشێ له‌ یادی خۆمانی به‌رینه‌وه‌.‌  سی وحه‌وت ساڵ له‌ مه‌وبه‌ر، له‌ ڕۆژی 24 ی نیسانی ساڵی 1974 دا، فڕۆکه‌ مه‌رگچێنه‌کانی ڕژێمی به‌عسی عێراق به‌ شێوه‌یه‌کی زۆر دڕندانه‌ شاری قه‌ڵادزێیان بۆردومان کرد و له‌ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌کێکدا سه‌رۆکایه‌تی و که‌مپه‌کانی زانکۆی سلێمانی، چه‌ندین قوتابخانه، خه‌سته‌خانه، فه‌رمانگه‌ی حکومی، شوێنی گشتی، بازاڕ و چه‌ندین گه‌ڕه‌کیان کاول و خاپوور کردو.  له‌م کاره‌ساته‌دا به‌ سه‌دان که‌س شه‌هید و بریندار بوون که‌ زۆربه‌یان منداڵ و ژن و پیرو خوێندکاری زانکۆ بوون.  له‌ ڕاستیدا ئه‌مه‌ یه‌که‌مین کاره‌سات نه‌بوو که‌ تووشی ئه‌م شاره‌و به‌گشتیش تووشی ناوچه‌که‌ بێ به‌ڵام له‌ ڕووی دڕنده‌ییه‌وه‌ که‌م وێنه‌ بوو. چونکه‌ ئه‌م ناوچه‌یه‌ کاره‌ساتی دڕندانه‌ی وای هه‌رگیز به‌ خۆوه‌ نه‌بینی بوو...


Commemoration Pishdar Solidarity Team

 

Ladies and gentlemen


Today we commemorate a human tragedy, a tragedy that shocked our nation’s conscience, a tragedy which cannot be forgotten. Thirty-seven years ago, on the 24th April 1974, the aircrafts of the Ba’ath’s regime in Iraq bombarded the city of Qaladize by rockets and Napalm and destroyed the city. The bombardment targeted the camps of the University of Sulemani, schools, hospitals, government offices, public places, markets and many other districts. As a result, hundreds of civilians were killed and injured; most of them were children, and students. In fact that was not the first time that the city and its civilians were targeted and suffered. However, the attack was very brutal and such a catastrophe has never been experienced before by Qaladize and its surrounding areas...


24. 04  له‌ قۆناغی به‌حزبی کردنه‌وه بۆ قۆناغی به‌ جیهانی بوون

   
به‌ڕێزان وێڕای دانه‌واندی سه‌ری ڕێز و نه‌وازش بۆ ڕوحی پاکی سه‌رجه‌م شه‌هیدانی  یه‌که‌م زانکۆی شه‌هید کراوی کوردستان له‌ قه‌ڵادزێ و هه‌موو شه‌‌‌هیدانی کوردستان،  ده‌ست خۆشانه‌ له‌و کۆمه‌ڵه لاو و ڕۆشنبیره‌ و کورد په‌رووه‌ره‌ ده‌که‌ین  که‌ خۆبه‌خشانه له‌ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات  ده‌سته‌ی پشتیوانی پشده‌ریان پێک هێناوه و یادی 24. 04 ی ئه‌م ساڵ له‌ هۆڵی په‌ڕلمانی به‌ریتانیا به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن...


بانگه‌واز بۆ یادی 24 . 04  له‌ ناو په‌ڕلمانی به‌ریتانیا

Description: http://images1.wikia.nocookie.net/__cb20091226103229/viki/nl/images/5/52/The_British_Parliament_and_Big_Ben.jpg


که‌س و کار، دۆستان و پشتیوانانی شه‌هیدان و قوربانیانی بۆردومانی یه‌که‌م زانکۆی شۆڕشی کوردستان له‌ 24 – 04 – 1974 و ڕاپه‌ڕینه‌کانی 1982 و دواتر له‌ قه‌ڵادزێ .
کۆمه‌ڵێک ڕۆشنبیر و خه‌مخۆری کێسه‌کانی پشده‌ر له‌ له‌نده‌ن، له ڕۆژی 28 – 04 – 2011  هه‌ڵده‌ستن به‌ گه‌یاندی ئازار و مه‌ینتیه‌کانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره به‌ په‌ڕلمانی به‌ریتانیا .
بۆیه داوا له‌ هه‌موو خه‌ڵکی ده‌ره‌وه‌ی ووڵات یان کوردستان به‌ بێ جیاوازی بیر و ڕا  و شوێنی له‌ دایک بوونی ده‌که‌ن، که‌ بفه‌رموون وه‌ک شاهید حاڵ له‌ هه‌ریه‌ک له‌و مه‌ینه‌تیانه‌ی که‌ به‌سه‌ر خه‌ڵکی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌دا هاتووه ئاماده‌بن و به‌شداری بکه‌ن له‌گه‌یاندی ئه‌و په‌یامه‌ گرنگه‌دا ...


په‌یامی نوێنه‌ری ناوه‌ندی قه‌ڵادزێ له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵات بۆ ڕای گشتی


با 06 ئاب بکه‌ینه ڕۆژی نه‌فره‌ت له‌شه‌ڕی خۆ کوژی

به‌ بۆنه‌ی 16 ساڵ تێپه‌ڕ بوون به‌سه‌ر مه‌رگه‌ساتی کۆمه‌ڵ کوژی ژن و منداڵی بێتاوانی کاک حوسێن و حه‌سه‌نی حاجی عه‌لی، کاک عومه‌ر چاو شین، کاک خالیدی سه‌ید وه‌سیم، کاک ئازادی مسته‌فای زێڕنگه‌ر و کاک عثمانی حاجی عه‌بدوڵا و هه‌موو ئه‌و بێتاونانه‌ی تر که‌ به‌ کۆمه‌ڵ بوونه‌ قوربانی یه‌ک گوله‌ تۆپی کورد کوژ له‌ ژێر زه‌مینێک له‌ قه‌ڵادزێ، ناوه‌ندی قه‌ڵادزێ سه‌ره‌خۆشی به‌که‌س و کاریان، خه‌ڵکی پشده‌ر، هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نێت و پڕۆتستی له‌ ناوبردنی هه‌ر مرۆڤێکی کورد ده‌کات به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت.


له‌ یادی 21 ساڵه ‌ی ڕاگواستنی ده‌ ڤه ‌ری پشده ‌ر ،
ناوه ‌ندی قه‌ ڵادزێ مه‌ ڕاسمێکی پڕ شکۆی له‌ شاری قه‌‌ ڵادزێ ڕێکخست

له‌ به‌رواری 28. 06 . 2010، له‌هۆڵی بۆنه‌کان له‌ قه‌ڵادزێ، ناوه‌ندی قه‌ڵادزێ مه‌ڕاسمێکی پڕ شکۆی ڕێکخست. ‌خه‌ڵاتی ڕێز لێنانیان به‌‌سه‌ر 80 که‌سایه‌تی جوامێر و شۆڕشگێڕی ده‌ڤه‌ری پشده‌ر وه‌ك نموونه‌ی به‌رخۆدان و ئاوه‌دان کردنه‌وه دابه‌ش کرد.

دیداری ڕێکخراوی تیمه ‌کانی ئاشتی له‌ گه‌ ڵ ناوه ندی قه‌ ڵادزێ

وه‌ فدێکی ناوه‌ ندی قه‌ڵادزێ بۆ داکۆکی کردن له‌ که‌ س و کاری شه‌ هیدان و زیانلێکه‌ وتوانی  ده‌ ڤه‌ری پشده‌ ر، دیدار و کۆبوونه ‌وه‌ یه‌ كی له ‌گه‌ ڵ ڕێکخراوی تیمه‌ کانی بنیات نه‌ ری ئاشتی (مه‌ سیحی)، که‌ پێک هات بوو له خاتوو پێگی گه‌ش / ئه‌ مریکی، خاتوو چیکۆن / تایله‌ ندی، میسته ‌ر ماریوس ڤان هوکنه‌ ر / هۆڵندی سازدا.
شایه‌ نی باسه‌ له‌ دیداره‌ که‌، که‌ ماوه‌ ی 2 کاتژمێری خایاند، کار و چالاکیه‌ کانی ناوه‌ ندی قه‌ڵادزێ له‌ ده‌ ڤه‌ ری پشده‌ ر به‌ رز نرخێندرا.


کۆبوونه‌ وه‌ی به‌ رده‌ رکی سه‌ رای سلێمانی ڕۆژی دوو شه‌ ممه، ڕێکه‌ وتی 07 . 06 . 2010  دژی تۆپ بارانه‌ کانی هه‌ رێمی کوردستان له‌ لایه‌ ن ڕژیمه‌ کانی ئێران و تورکیا

به‌ ئاماده‌ بونی  ژماره‌ یه‌ کی زۆر له په‌ ڕلمان تێران، ڕۆشنبیر و  سیاسی و خه‌ڵکی ده‌ ڤه‌ ری پشده‌ ر و ئاماده‌ بوونی زیاتر له 25 کاناڵی ڕاگه یاندنی کوردی، عه‌ ره‌ بی و زیاتر له 5 که‌ ناڵی جیهانی. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی داوای مۆڵه‌تی ڕه‌سمی کرا بوو، به‌ ڵام  دوای ئه‌وه‌ی وه‌ ڵامیان نه‌ داینه‌وه به بێ  مۆڵه‌ ت ڕۆژی دوو شه‌ ممه، ڕێکه‌ وتی 07 . 06 . 2010
 کۆبوونه‌ وه‌ یه‌کی جه‌ ماوه‌ ری فراوان له‌ به‌ ر ده‌ رکی سه‌رای سلێمانی ڕێکخرا، خۆش به‌ ختانه‌ پۆلیس هیچ ئازاری به‌ خۆنیشانده‌ ران نه‌ گه‌ یاند.


به‌ڕێز محه‌ مه‌ د پشده‌ ری نوێنه ‌ری ناوه ‌ندی قه‌ڵادزێ له‌ کۆنفڕانسی کورد و دادگای تاوانی نێو ده‌ وڵه‌تی ڕای گه ‌یاند

به‌ڕێز محه‌ مه‌ د پشده‌ ری
نوێنه ‌ری ناوه ‌ندی قه‌ڵادزێ له‌ کۆنفڕانسی کورد و دادگای تاوانی

نێو ده‌ وڵه‌تی له‌ هه‌ولێر، ڕای گه ‌یاند که‌ ناوه ‌ندی  
C.I.CC  قه‌ڵادزێ له 23. 05. 2010  بوو به‌ ئه ‌ندام له
بۆ پشتیوانی له‌ به‌ ئه ‌ندام بوونی عێراق له‌ دادگای تاوانی نێو ده ‌وڵه‌تی. چونکا عێراق نایه ‌وێت ببێته‌ ئه ‌ندام و ئیمزا بۆ ئه‌و دادگایه ناکات.


له‌ده‌سته‌ی هه‌ڵسوڕێنه‌ری ناوه‌ندی قه‌ڵادزێ بۆ داکۆکی کردن له‌ قوربانیان و زیان لێکه‌وتوانی ده‌ڤه‌ری پشده‌ر ، بۆ هه‌موو هه‌ڵسوڕێنه‌رانی کۆمیته‌کانی پشتیوانی له‌ ناوه‌ندی قه‌ڵادزێ‌ی به‌ڕێز، له‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی ووڵات

سڵاوی پڕ خۆشه‌ویستی، خۆنه‌ویستی و یه‌کگرتوویتان لێ بێت
ڕێزداران خۆشه‌ویستان وێڕای ده‌ست خۆشانه‌ بۆ کاری خۆبه‌خشی و پشتیوانی له‌ روحی پاکی شه‌هیده‌کانتان و پاراستنی ڕووسوری سه‌روه‌ریه‌کانی ده‌ڤه‌ره‌‌ی پشده‌ر، به‌ یه‌کگرتوویتان، به خۆ دوور گرتنتان له‌ ده‌ست تێوه‌ردانی حزبه‌کان و لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان به‌ دنیاتان سه‌لماند که‌ ده‌توانن به‌ خۆنه‌ویستی و به‌ بێ به‌رامبه‌ر ببنه‌ نوێنه‌ری که‌س و کاری شه‌هید و قوربانیانی ده‌ڤه‌ره‌که‌تان. هه‌روه‌ک چۆن له‌ 24. 04. 1982 و 04. 03. 1991 بوونه‌ پێشه‌نگ و ڕێچکه‌ شکێنی خۆنیشاندان و ڕاپه‌ڕینه‌کان له‌ ناو زانکۆ و کۆلیژه‌کانی هه‌ولێر، موصل و به‌غدا و زانکۆکانی تر، به‌وتافی (الجنود اخواننا، الفاشست اعداؤنا) ته‌لسمی ترسی دکتاتۆر ترین ڕژێمی سه‌رده‌متان ڕه‌وانده‌وه‌ و به‌غدا‌ی پایته‌ختان هه‌ژاند.


ڕاگه‌یاندی ناوه‌ندی قه‌ڵادزێ به‌ بۆنه‌ی له‌ سێداره‌درانی عه‌لی کیمیاوی

وێڕای پیرۆز بایی له خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید و که‌س و کاری جینۆساید کراوانی کوردستان و هه‌موو سته‌م دیده‌کانی دیکه‌ی گه‌له‌که‌مان به‌ بۆنه‌ی له‌ سیداره‌ درانی عه‌لی کیمیاوی. پێش ناساندنی کێسه‌کانی گه‌له‌که‌مان وه‌‌ک جینۆساید له سێداره‌ دانی به‌ که‌م ده‌زانین بۆ هاوڕێ به‌عسیه‌کانی که‌ له‌ ژیاندا ماون. هه‌ر به‌و بۆنه‌وه داوا له‌ دادگای باڵای تاوانه‌کان له‌ به‌غدا ده‌که‌ین که‌ به‌ڕه‌سمی ڕای بگه‌یه‌نن که‌ له‌سه‌ر تاوانی کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه‌ و ئه‌و جینایاتانه‌ی که‌به‌رامبه‌ر به‌ گه‌لی کورد کردویه‌تی له‌ سیداره‌ دراوه. چونکا جێبه‌جێ کردنی بڕیاری له‌ سێداره‌ درانه‌که‌ی پێش پێدا چوونه‌وه‌ی کێسه‌که‌یه‌تی له‌لایه‌ن دادگای ته‌میزه‌وه!


بانگه‌وازی قه‌ڵادزێ بۆ هه‌موو مرۆڤ دۆست، ڕۆشنبیر و شۆڕشگێڕانی کوردستان و جیهان

وێڕای سڵاو و ڕێز، هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ هه‌موو لایه‌ک ده‌خوازین

که‌س و کار،هاوڕێ و دۆستانی قوربانیانی شاری قه‌ڵادزێ له‌ هه‌رکوێیه‌ک هه‌ن، ئێمه‌ کۆمه‌ڵیک له‌ ڕۆشنبیر، که‌ سایه‌تی سیاسی، ئاینی و کۆمه‌ڵایه‌ت ین، به‌ هه‌ستی نیشتیمانی و کوردایه‌تی، به‌یه‌ک ڕیزی دوور له‌په‌رته‌وازه‌یی، جیاوازی ڕه‌گه‌زی و بیروڕای سیاسی بڕیارمانداوه به‌ڕێگای مه‌ده‌نی و یاسایی داکۆکی له قوربانیان و زه‌ره‌رمه‌ندانی قه‌ڵادزێ و ده‌ڤه‌ری پشده‌ر بکه‌ین.


با هه‌موو پێکه‌وه‌ پیرۆزبایی له ده‌سته‌ی داکۆکی که‌ر له قوربانیانی پشده‌ر بکه‌ین

http://t1.gstatic.com/images?q=tbn:ZvtdQ9Hz95wc1M%3Ahttp://www.pukmedia.com/kurdish/Hwal/24-03-2009/mnomenti-helebce.JPG

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، ڕێکه‌وتی 07. 01. 2010
ده‌سته‌یه‌ک له‌قوربانیانی شاری قه‌ڵادزێ‌ی چه‌د جار شه‌‌هید، وه‌ک نوێنه‌ری داکۆکی که‌ر له‌ قوربانیانی ناوچه‌ی پشده‌ر له‌سه‌ر مه‌زاری شه‌هیدان شاری هه‌ڵه‌بجه ‌په‌یمانیان دا به‌دووره‌ په‌رێزی له پاشکۆیی بۆ هیچ حزب و لایه‌نێک، ناوه‌ندێک بۆ داکۆکی کردن له‌قوربانیانی ناوچه‌ی پشده‌ر دامه‌زرێنن.
با وه‌ک وه‌فایه‌ک بۆ قوربانیانی جینۆسایدی یه‌که‌م زانکۆی شؤڕشی کورد له‌ قه‌ڵادزێ و هه‌موو قوربانیانی تراژیدیا یه‌ک به‌داوی یه‌‌کانی تر که‌ به‌سه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه‌ داهاتوون پیرۆزبایی و پشتیوانی خۆمانیان پێ ڕابگه‌یه‌نین.
پێ‌ی ناوێ بۆ شه‌هیدانی وه‌ته‌ن شیوه‌ن و گرین
نامرن ئه‌وانه‌ی وا له‌ دڵی میلله‌تدا ده‌ژین


 
...
... ... ...