... ... ...
...
 












...
... ... ...
... ... ...
...
 

Loading... Waiting for Flash Player

 

ده‌ست پێک

http://www.kurdistanpost.info/files/qaladze10.jpg

به‌خێر بێن بۆ ماڵپه‌ڕی ناوه‌ندی قه‌ڵادزێ، ناوه‌ندی داکۆکی که‌ر له بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و قوربانیانی ده‌ڤه‌ری پشده‌ر. لوتف بکه‌ ئه‌م وێب سایته له‌ لیستی وێب گه‌ڕه خۆشه‌ویسته‌کانت بی پارێزه، هه‌ر ڕۆژه‌ جارێک سه‌ردانی بکه‌ و چاوێک به‌ به‌شه‌کانیدا بخشێنه.
ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ تایبه‌ته به‌ دیکۆمێنتێر کردنی سه‌روه‌ریه‌کانی خه‌ڵکی ده‌ڤه‌ری پشده‌ر. تایبه‌ته به‌ ده‌نگ و ڕه‌نگی هه‌موو که‌س و کاری شه‌هیدان، زیانلێکه‌وتوان، ڕاگوێزراوانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره و هه‌موو جینۆساید کراوانی کوردستان به‌ گشتی‌یه. تایبه‌ته به کاری و چالاکیه‌کانی هه‌ڵسوڕاوانی ناوه‌ندی قه‌ڵادزێ و کۆمیته‌کانی پشتیوانی که‌ بێ به‌رامبه‌ر و خۆبه‌خش بۆ به‌ جینۆساید ناساندنی مه‌رگه‌ ساته‌کانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ تێده‌کۆشن.
داوا له‌ هه‌موو نووسه‌ر، ڕۆشنبیر و قه‌ڵه‌م به‌ده‌سته‌ به‌ڕیزه‌کانی کوردستان ده‌که‌ین، که‌ ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ به‌ هی خۆیان بزانن و زۆر به‌ هه‌ستیاریه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکه‌ن. به‌ سۆزه‌وه‌ ژیان نامه‌ی شه‌هیده‌کان بنوسنه‌وه‌، به‌ ئاگایانه‌وه سه‌روه‌ریه‌کان، مێژوو و خه‌بات و ڕاپه‌ڕینه‌کانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره تۆمار بکه‌ن. به‌ دڵنیایه‌وه هه‌ر بابه‌تێک که‌ خشتێک وه‌ سه‌ر ته‌لاری پڕ سه‌روه‌ریه‌کانی خه‌ڵکی چه‌له‌نگی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ و شه‌هید و قوربانیایه‌کانی بنێ به‌ شانازیه‌وه جێگای خۆی له‌م ماڵپه‌ڕه‌دا ده‌گرێت.

به‌ڕێزان هه‌موو لایه‌کتان باش ده‌زانن:
که خه‌ڵکی خۆراگر و شۆڕشگێری  ده‌ڤه‌ری پشده‌ر خاوه‌نی مێژوویه‌کی پڕ مه‌زن له‌ زمانی پاراو، فه‌رهه‌نگ و کلتوری ڕه‌سه‌نی کوره‌وار ین. هه‌میشه‌ پێشه‌نگی خۆڕاگری، ڕاپه‌ڕین، به‌رخۆدان و شۆڕشه‌کان بوون. خه‌ڵکی چه‌له‌نگ و جوامێری ئه‌م ناوچه‌یه‌ هه‌رگیز ڕێگایان نه‌داوه‌ به‌ ته‌واوه‌تی له‌ ژێر ده‌ستی قه‌ڵه‌م ڕه‌وی ڕوسی، عوسمانی، ئینگلیز، تاران، به‌غدا، ئه‌نقه‌ره‌ و داگیرکه‌ره‌کانی تری کوردستان دابن. بۆیه‌ به‌به‌رده‌وامی ئه‌م ناوچه‌یه‌ په‌لامار دراوه به‌ تۆپ و ته‌یاره‌ و تانک و چه‌کی جۆر به‌جۆری قه‌ده‌غه‌ کراوی نێو ده‌وڵه‌تی. ڕژێمی داگیر که‌ری به‌غدا دڵی به‌وه‌ ئاوی نه‌خواره‌ده‌ که‌ له 24. 04. 1974 یه‌که‌م زانکۆی شۆڕشی کوردی له‌م  شاره‌دا به‌ ناپاڵمی قه‌ده‌غه‌کراوی نێو ده‌وڵه‌تی شه‌هیدی کرد، که‌ به‌‌ده‌ستپێکی پڕۆسه‌ی جینۆسایدی گه‌لی کوردی ده‌تواندرێ بژمێردرێ. بۆیه له‌ 25. 06 .1989 هه‌موو ناوچه‌که‌ به‌یه‌ک جاری ڕاگواست. به‌ڵام ڕاگواستن نه‌یتوانیوه ڕوحی شۆڕشگێڕی و به‌ره‌نگای له‌ ده‌روونی لاوه‌کانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ دا بکوژێت و چاویان بترسێنێ. لاوه‌ شۆڕشگێڕه‌کانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ بوون له‌ ئۆردگای زۆره‌ملێ‌ی خه‌بات له‌ نێوان موصل و هه‌ولێردا له‌ 04. 03  بۆیه‌ یه‌که‌م میللی چه‌خماخه‌ی راپه‌ڕینی له به‌‌هاری 1991 له‌ ڕژێمی داگیر که‌ری به‌غدایان هێنایه‌وه‌. ‌ به‌ خوێنێ یه‌که‌م شه‌هیدی ڕاپه‌ڕین به‌ختیار هوڕێوه‌ی پاکسازی کوردستانیان له‌ دام و ده‌زگای فاشسته‌کان له‌ ده‌شتی بیتونه‌وه‌ جوانتر نه‌خشاند.
ده‌ڤه‌ری پشده‌ر له‌شۆڕش و ڕاپه‌ڕینه‌کان پشکی شێری پێ بڕا، به‌ڵام دوای ئازاد بوونی کوردستان که‌مترینی به‌شی له‌ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌، خزمه‌تگوزاری و بنیات نانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری پێ بڕاوه. تا ئێستاش ژن و منداڵی گوند نشینه‌کانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره ڕۆژانه‌ به‌گرمه‌ی تۆپ و ته‌یاره‌ی ئێران و تورکیا له‌خه‌و ڕاده‌بن. له‌ جیاتی سه‌یرانگا و ژیانی ئاسووده، کونه‌ ته‌یاره و ئه‌شکه‌وت و ده‌ربه‌ده‌ری به‌شی گوندنشینانه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه‌.

بۆیه‌ کۆمه‌ڵیک له‌ ڕۆڵه‌ی به‌ئه‌مه‌گ و شۆڕشگێڕی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ به‌ هه‌ست کردن به‌ مه‌سؤولیه‌ت، به خۆ دووره‌ په‌رێز گرتن له‌ ده‌مارگیری حزبایه‌تی و سه‌نگه‌رگرتن له‌م و ئه‌و، زۆر به‌بێ لایه‌نانه‌ ناوه‌ندی قه‌ڵادزێ یان ڕاگه‌یاندووه. بۆ ئه‌وه‌ی خه‌مه‌کانی  که‌س و کاری جینۆساید کراوانی کوردستان، شه‌‌هیدانی خه‌باتی ڕزگاری خوازی کوردستان و قوربانیانی شه‌ڕ و کوشتاره‌کان ئه‌م ده‌ڤه‌ره وه‌ ئه‌ستۆی خۆیان بگرن. په‌یمانیان داوه که‌ به‌ڕێگای یاسایی به‌شێوه‌یه‌کی زۆر شارستانیانه، دیموکڕاتیانه و سه‌رده‌میانه، کێسی خه‌م و ئازاره‌کانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ به دادگای باڵای تاوانه‌کان له‌ به‌غدا و ڕای گشتی له جیهان بگه‌یه‌نن.

مرۆڤ دۆستان به‌ جیاوازی بیر و ڕا، ڕه‌نگ، ئاین و ڕه‌گه‌ز  
گه‌ر ده‌تانه‌وێ له‌ ژێر سایه‌ی دادپه‌روه‌ری مافه‌کانی که‌س و کاری شه‌هیدان و قوربانیانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره بگه‌رێته‌وه‌ و ژیانی پڕ شکۆداری و ئارامی بۆ سه‌قام گیربێت.
گه‌ر ده‌تانه‌وێت ببنه‌ رێگر له‌ چیتر سوتماک نه‌بوونی خاکی ئه‌م ده‌ڤه‌ره و مرۆڤ، ئاژه‌ڵ و ژینگه‌که‌ی له‌ له ناو نه‌چوون و‌ ئاڵوده‌بوون به‌ دوکه‌ڵی بارووت بپارێزن.
گه‌ر ده‌تانه‌وێت شه‌ڕه‌فی به‌شداری له‌  گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاشتی، ئاوه‌دانی و ئاسایش بۆ ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ و هه‌موو ده‌ڤه‌ره‌ جینۆساید کراوه کانی تری کوردستانتان پێ ببڕێ.

ببنه‌ پشتیوانی هه‌ڵسوڕاوانی ناوه‌ندی قه‌ڵادزێ:
به‌دڵنیایه‌وه هه‌ڵسوڕاوانی ناوه‌ندی قه‌ڵادزێ له‌ که‌س و کاری شه‌هیدان و قوربانیانی ده‌ڤه‌ره‌که‌ن‌.
هه‌ڵسوڕاوه‌کانی کوڕ و کچی خۆتانن به‌ خۆ به‌خش له‌سه‌ر به‌رکی خۆیان له‌ خزمه‌تی ئێوه‌ دان.
هیچ که‌س و لایه‌نێک له‌ پشت دروست بوون ئه‌م ناوه‌نده نیه‌، بۆ دژایه‌تی و پێدا هه‌ڵدانی هیچ که‌س و لایه‌نێکی سیاسی دانه‌مه‌زراوه.
ژیان و سومعه‌ی هه‌ڵسوڕاوه‌ خۆبه‌خشه‌کانی ئه‌م ناوه‌نده له‌ ده‌ست درێژی داگیرکه‌رانی کوردستان بپارێزن.
له‌ هه‌ر کوێ‌یه‌ک ده‌ژین کۆمیته‌ی پشتیوانی له‌ کێسه‌کانی پشده‌ر پێک بهێنن.

یه‌کگرتووتر بێت ڕیزه‌کانی که‌س و کاری شه‌هیدان و قوربانیانی جینۆساید کراوی کوردستان
شه‌کاوه‌تر بێت ئاڵای به‌رزی کوردستان

ده‌سته‌ی هه‌ڵسوڕاوانی ناوه‌ندی قه‌ڵادزێ بۆ داکۆکی کردن له‌ قوربانیان و زیان لێکه‌وتوانی ده‌ڤه‌ری پشده‌ر

دکتۆره چیمه‌ن حه‌سه‌ن حاجی مه‌حمود
دکتۆر محه‌مه‌د پشده‌ری
حه‌سه‌ن حاجی عه‌لی
مامۆستا جه‌بار جه‌مال غه‌ریب
حه‌مه‌ زرنگ
مامۆستا عومه‌ر کاکل
خالید ئه‌حمه‌د ئاسنگه‌ر

 

 

...
... ... ...