... ... ...
...
 












...
... ... ...
... ... ...
...
 
ڕاگه‌یاندن

له‌ یادی 21 ساڵه ‌ی ڕاگواستنی ده‌ ڤه ‌ری پشده ‌ر ،
ناوه ‌ندی قه‌ ڵادزێ مه‌ ڕاسمێکی پڕ شکۆی له‌ شاری قه‌‌ ڵادزێ ڕێکخست

له‌ به‌رواری 28. 06 . 2010، له‌هۆڵی بۆنه‌کان له‌ قه‌ڵادزێ، ناوه‌ندی قه‌ڵادزێ
مه‌ڕاسمێکی پڕ شکۆی ڕێکخست. ‌خه‌ڵاتی ڕێز لێنانیان به‌‌سه‌ر 80 که‌سایه‌تی جوامێر و شۆڕشگێڕی ده‌ڤه‌ری پشده‌ر وه‌ك نموونه‌ی به‌رخۆدان و ئاوه‌دان کردنه‌وه دابه‌ش کرد.


شایه‌نی باسه‌ ژماره‌یه‌کی زۆر ڕێکخراو و دامه‌زراوی حکومی و مه‌ده‌نی به‌شداریان تێدا کرد. وێڕای  قایمقایمی پشده‌ر، نوێنه‌ری ناوه‌ندی قه‌ڵادزێ ووته‌ی پێش که‌ش به‌ ئاماده‌ بوان کرد. هه‌روه‌ها ووته‌ و بروسکه‌ی ڕێکخراوه‌ مه‌ده‌نی و لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی تێدا خوێندرایه‌وه. شایه‌نی باسه‌ له‌ درێژه‌ی مه‌ڕاسمه‌که‌دا که‌ زیاتر له‌ 2 کاتژمێری خایاند، به‌شداربوان سه‌یر پێشانگای‌ وێنه‌‌ کۆنه‌کانی ناوچه‌ی پشده‌ریان کرد.


هه‌روه‌ک هه‌موو لایه‌ک ده‌زانن، ڕژێمی به‌عسی فاشستی گۆڕ به‌گۆڕ له‌ 25. 06. 1989 ئاخر ماڵی قه‌ڵادزێ و ده‌ڤه‌ره‌كه‌‌ی ڕاگواست بۆ ئۆردوگا زۆر ملێکانی حاجی ئاوا، پیره‌ مه‌گروون، بازیان و باینجان له‌ پارێزگای سلێمانی و داره‌توو، جدیده، تۆبزاوا، که‌ورکۆسک و خه‌بات له‌ پارێزگای هه‌ولێر به‌ مه‌به‌ستی ئاماده‌کردنیان بۆ دابه‌ش کردن به‌سه‌ر ده‌وڵه‌ته‌ عه‌ره‌بیه‌کاندا له‌ قۆناغی ئاینده‌ دا. وه‌ک تۆڵه‌کردنه‌وه‌ی له‌ خه‌ڵکی خۆڕاگرو شۆڕشگێری ده‌ڤه‌ری پشده‌ر که‌ هه‌میشه‌ پێشه‌نگی شۆڕش و ڕاپه‌ڕینه‌کان بوون، پشده‌ریش مه‌ڵبه‌ندی به‌رخۆدان و شۆڕشگێری هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان و ناوچه‌که‌ بووه. خۆش به‌ختانه کورد کوژانی به‌غدا بۆیان نه‌چۆ سه‌ر، به‌ڵگه‌یه‌کی تری بنبڕ کردنی گه‌لی کوردیان دا به‌ده‌ست، که‌ ده‌کرێت به‌ به‌شێک له‌ پڕۆسه‌ی جینۆساید له‌سه‌ریان حساب بکرێت. جیگای خۆیه‌تی پشده‌ریه‌کان ده‌ست که‌وته‌کانی ڕاپه‌ڕین به‌ به‌شێک له شانازیه‌کانی خۆیان بزانن، چونکا بۆ یه‌که‌م جار به‌ختیار هوڕێوه‌ی ئه‌وان بوو له‌ 04. 03. 1991 له‌ ئۆردوگای زۆره‌ ملێ‌ی خه‌بات به‌خوێنی خۆی چه‌خماخه‌ی ڕاپه‌ڕینی نه‌خشاند و بوو به‌ سه‌رچۆپی شه‌هیدانی به‌ هاری 1991.


به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ له‌مڕۆدا چه‌ندین کوڕ و کچی خۆنه‌ویستی ده‌ڤه‌ری پشده‌ر بۆ تۆمار کردنی سه‌روه‌ری ده‌ڤه‌ره‌که‌ و خه‌ڵکه‌ قاره‌مانه‌که‌‌ی، بۆ داکۆکی کردن له‌ که‌س و کاری شه‌هیدان و قوربانیان، به‌ دوور له‌ده‌مار گیری حزبایه‌تی و تایفه‌ گه‌ری ( ناوه‌ندی قه‌ڵادزێ) یان ڕاگه‌یاندووه‌، کێسه‌کانی ده‌ڤه‌ره‌که‌‌یان به‌ بێ جیاوازی به‌ڕێگای یاسایی و مه‌ده‌نیانای سه‌رده‌م گه‌یاندۆته‌ به‌رده‌م دادگای باڵای تاوانه‌کان له‌ به‌غدا.
جێگای خۆشحاڵی و پێزانینی هه‌موانه، که دانیشتوانی ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر، ژاراوه‌، هێرۆ، بێناسه‌ و هه‌ڵشۆ و هه‌موو گونده‌‌کانی قه‌زای پشده‌ر و خه‌ڵکی ئاواره‌ی ناوچه‌که‌ له‌ ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی ووڵات بێ جیاوازی، ناوه‌ندی قه‌ڵادزێ وه‌ک نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی‌ داکۆکی که‌ری مه‌ده‌نی خۆیان و هه‌موو شه‌هید و زیانلێکه‌وه‌کانی ده‌ڤه‌ره‌که‌ ده‌ناسن. هه‌موو لایه‌کیان کۆک و یه‌ک ده‌نگ له‌سه‌ر  ناوی قه‌ڵادزێ وه‌ک سومبولی سه‌روه‌ری و قوربانیه‌کانی هه‌موو ده‌ڤه‌ره‌که له‌ ناوه‌نده‌ بڕیار به‌ده‌سته‌کانی ناوخۆ ، دنیا بدره‌وشێته‌وه.

 

یه‌کگرتوو تر بێت ڕیزه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان
پیاده‌تر بێت دادوه‌ری و یاسا، له‌ ژێر ئاڵای شه‌کاوه‌ی کوردستان

ده‌سته‌ی هه‌ڵسوڕێنه‌ری ناوه‌ندی قه‌ڵادزێ
بۆ داکۆکی کردن له‌ قوربانیان و زیانلێکه‌وتوانی ده‌ڤه‌ری پشده‌ر‌

 

...
... ... ...