... ... ...
...
 












...
... ... ...
... ... ...
...
 

 

24. 04  له‌ قۆناغی به‌حزبی کردنه‌وه بۆ قۆناغی به‌ جیهانی بوون

   
به‌ڕێزان وێڕای دانه‌واندی سه‌ری ڕێز و نه‌وازش بۆ ڕوحی پاکی سه‌رجه‌م شه‌هیدانی  یه‌که‌م زانکۆی شه‌هید کراوی کوردستان له‌ قه‌ڵادزێ و هه‌موو شه‌‌‌هیدانی کوردستان،  ده‌ست خۆشانه‌ له‌و کۆمه‌ڵه لاو و ڕۆشنبیره‌ و کورد په‌رووه‌ره‌ ده‌که‌ین  که‌ خۆبه‌خشانه له‌ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات  ده‌سته‌ی پشتیوانی پشده‌ریان پێک هێناوه و یادی 24. 04 ی ئه‌م ساڵ له‌ هۆڵی په‌ڕلمانی به‌ریتانیا به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن.

هیوادارین ڕۆژی‌ 28. 04. 2011  هه‌موو لایه‌ک به‌گیانی هه‌ست به‌مه‌سئولیه‌‌ت کردن به‌رامبه‌ر به‌ خوا و که‌س و کاری شه‌هیدانی کوردستان ، له‌ هۆڵی په‌ڕلمانی به‌ریتانیا نیشانی ده‌ین، که‌ میلله‌تی ئێمه‌  قۆناغی ده‌مارگیری حزبایه‌تی به‌ڕێ کردووه‌ و پێ‌ی ناوه‌ته‌ قۆناغی خه‌باتی مه‌ده‌نی سه‌رده‌میانه‌. وه‌ هیوادارین ئه‌م هه‌نگاوه ببێته‌ فاکته‌ری گواستنه‌وه‌ی هه‌موو کێسه‌کانی میلله‌ته‌که‌مان بۆ ناوه‌نده‌  ڕه ‌سمیه‌ بڕیار به‌ده‌سته‌کانی جیهان.

داوا له‌ هه‌موو ڕه‌وه‌ندی کورد بێ جیاوازی بیر و ڕا له‌ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات به‌گشتی و له به‌ریتانیا به‌ تایبه‌تی ده‌که‌ین،  له‌ کاتژمێر  20:00  تا 22:00  له‌م ئه‌درێسه‌ی ئاماده‌بن:
Attlee Room, House of Commons, London, AA 0   SW1A

هه‌روه‌ها داوا له نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ له‌نده‌ن و هه‌موو ڕێکخراوه‌ مه‌ده‌نیه‌کان ده‌که‌ین که‌ له‌و مه‌ڕاسمه  مه‌زنه‌دا ئاماده‌بن..

شکۆداری بۆ که‌س و کاری شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی کوردستان به‌گشتی و شه‌هیدانی 24. 04 ی قه‌ڵادزێ به‌ تایبه‌تی.

نوێنه‌ری ناوه‌ندی قه‌ڵادزێ له‌ ده‌ره‌ه‌وه‌ی ووڵات
له‌نده‌ن، 24. 2011.04
www.nawandiqaladze.com
qaladze1974@hotmail.com

 

 

...
... ... ...