... ... ...
...
 












...
... ... ...
... ... ...
...
 

 

یادی 24. 04 ی له‌ په‌ڕلمانی به‌ریتانیا پێ‌ی نایه‌یه‌ قۆناغێکی نوێ

 

 Description: C:\Users\SHAD\AppData\Local\Microsoft\Windows\Temporary Internet Files\Content.Word\764.jpg  

 Description: 764.jpg weergeven in diavoorstelling 
له‌ کاتژمێر 20:00 - 22:00 ی،  ڕۆژی پێنج شه‌ممه، ڕێکه‌وتی 28. 04. 2011  له‌  په‌ڕلمانی به‌ریتانیا،  یادی بۆردومانی یه‌که‌م زانکۆی کوردستان  له‌ 24. 04.  1974  و ڕاپه‌ڕینه‌کانی 24. 04.  1982  قه‌ڵادزێ به‌ به‌شداری  به‌ڕێز تۆم بڕاک په‌ڕلمان تێری به‌ریتانی ، ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له‌ خه‌ڵکی ناوچه‌ی پشده‌ر، کۆمه‌ڵێک له‌ ڕۆشنبیر و سیاسه‌ت مه‌داری کورد به‌سه‌ر که‌وتویی  به‌ڕێوه‌ چوو.
 
 دوای ‌ ده‌قیقه‌یه‌ک وه‌ستان به‌ بێ ده‌نگی بۆ گیانی پاکی شه‌هیدانی قه‌ڵادزێ و گشت شه‌هیدانی کوردستان
خاتون شیبا عه‌بدوڵا صالح ‌ ووته‌ی ده‌سته‌ی پشتیوانی پشده‌ری پێش که‌ش کرد .
خاتو نه‌جیبه‌ ڕه‌سوڵ مام ئه‌حمه‌د به‌سه‌ر هاتی چۆنیه‌تی شه‌هید بوونی  دایکی ، 4 خوشک و برایی  و بێ سه‌ر و شوێنی خوشکێکی  40  ڕۆژه‌ی گێڕایه‌وه.
به‌ڕێز تۆم براک په‌ڕلمانتێری به‌ریتانی بۆ ماته‌م گێڕانی ئه‌و کاره‌ساته‌  ووته‌یه‌کی پێش که‌ش کرد.
مامۆستا ئاری عه‌بدوڵا مام ئه‌حمه‌د به‌سه‌ر هاتی شه‌هید بوونی چه‌ندین که‌ س و کاری که‌ له خزمه‌کانی بیستووه پێش که‌ش کرد.
هونه‌رمه‌ند بورهان مسته‌فا که‌ له‌ که‌نداوه به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و مه‌را سمه‌ هات بوو، جگه‌ له‌وه‌ی که‌ به‌ سه‌دان دیکۆمێنتی فۆتۆگڕافی له‌‌ باره‌ی ئه‌و کاره‌ساته به‌سلاید له‌ هۆڵه‌که‌دا‌ به‌به‌رده‌وامی په‌خش ده‌کرا. هونه‌رمه‌ندی شۆڕشگێڕ باسی چۆنیه‌تی به‌رهه‌م هێنای ئه‌و دیکۆمێنتانه و پاڕاستنیان له‌ ڕۆژانی سه‌ختی خه‌بات دژی ڕژێمی صدام حسین کرد. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ به‌ڕێز تۆم براک ڕێک که‌وتن  ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی به‌ ئه‌رشیف کردن ئه‌و دیکۆمێنتانه  له‌ په‌ڕلمانی به‌ریتانیا له‌ ئاینده.
خاتون تاڤان نامه‌ی پوری دکتۆره‌ چیمه‌ن حه‌سه‌ن حاجی مه‌حمودی خوێنده‌وه که‌ تایبه‌ت بۆ کۆبوونه‌وه‌ی په‌رلمانی به‌ریتانیا نوسی بوو.
مامۆستا ئاری نامه‌‌ی به‌ڕێز کاک قوبادی حاجی فه‌‌قێ‌ی خوێنده‌وه،
 به‌ڕێز فه‌رهاد مارف ئه‌و به‌شه‌ی که‌ تایبه‌ت بوو به‌ کاره‌ساتی 24. 04. 1974 له  نامه‌که‌ی کاک عه‌دنان شاسوار، برای خوێندکاری زانکۆی سلێمانی شه‌هید بورهان عه‌بدوڵا شاسواری خوێنده‌وه.
به‌ڕێز خالید ئه‌حمه‌د ئاسنگه‌ر نوێنه‌ری ناوه‌ندی قه‌ڵادزێ‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵات  ووته‌یه‌یه‌کی پێش که‌ش کرد.
دوای پشوویه‌کی کورت ، ده‌رگای گفتوو گۆ بۆ ئاماده‌بوان کرایه‌وه.
به‌ سوپاس و پێزانین له‌لایه‌ن به‌ڕێزان کاک ڕێباز محه‌مه‌د  و خاتون سیڤه‌ر پێش‌که‌ش کاری به‌رنامه‌کان کۆتای به‌ مه‌ڕاسمه‌که‌ هێندرا.
شایه‌نی باسه، جگه‌ له‌وه‌ی که‌ بۆ جاری یه‌که‌مه ئه‌و یاده‌ له‌ په‌ڕلمانی به‌ریتانیا به‌ هیوای کرانه‌وه‌ی جیهان به‌ڕووی کێسه‌کانی پشده‌ر و ناوچه‌کانی تری کوردستان ده‌کرێته‌وه، یه‌که‌م جاریشه‌ خه‌ڵکی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ به‌یه‌ک گرتوویی و دوور له‌ ده‌مار گیری و ده‌ست تێوه‌ردانی حزبه‌کان ئه‌و یاده‌  ده‌که‌نه‌وه.
  
ده‌سته‌ی پشتیوانی پشده‌ر
له‌نده‌ن، 29 ئه‌پڕیلی 2011

 

 

...
... ... ...