... ... ...
...
 












...
... ... ...
... ... ...
...
 

 

بۆ هه‌موو کوردانی له‌نده‌ن و ده‌وروبه‌ری به‌ڕێز

سڵاوێکی گه‌رم

تۆڕێ پشتیوانی پشده‌ر ‌وه‌ک ئه‌رکێکی مرۆڤایه‌تی، نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی داوا ی ئاماده‌یی و به‌شداری هه‌‌ر یه‌ک له‌ ئێوه‌ی به‌ڕێز ده‌کات له پڕۆتستۆ کردنی ئه‌و تۆپ باران و په‌لاماردانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بۆ سه‌ر گونده‌کانی ده‌ڤه‌ری پشده‌ر و چۆمان. بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی پێشێلکاریه‌کانی ڕژێمی ئێرانی بۆ سه‌ر خاکی هه‌رێمی کوردستان، کۆمه‌ڵێک ڕێکخراوی مه‌ده‌نی هه‌موو پارچه‌کان به‌ هاوکاری و له‌گه‌ڵ چه‌تری ئازادی ڕێپێوان ساز ده‌که‌ن بۆ به‌رده‌م سه‌فاره‌تی تورکیا و ئێران له‌ له‌نده‌ن، له‌م کات و شوێنانه‌ی خواره‌وه:
رۆژی هه‌ینی: 22  ی ته‌موزی2011
کاتژمێر 12:00 تا 13:00 له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی تورکیا له‌م ئه‌درێسه‌:
43  Belgrave Square, London SW1X 8PA

كاتژمێر: 13:00 تا 15:00 له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی ئێرانی له‌م ئه‌درێسه:
 16Prince‌s Gate ،London SW7 1PT
Gloucester Road: نزیكترین ئیستگای شه‌مه‌نده‌فه‌ر


هه‌ر بژین به‌ شادی

 

تۆڕی پشتیوانی پشده‌ر
له‌نده‌ن، 20  ته‌موزی 2011

 

 

...
... ... ...