... ... ...
...
 












...
... ... ...
... ... ...
...
 

 

باڵوێزخانه‌ی تورکیا و ئێران له‌ له‌نده‌ن شه‌رمه‌زار و ڕسوا کران

ئه‌مڕۆ  دوای نیوه‌ڕۆ، 22 ته‌موزی 2011، کوردانی هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستان به‌جیاوازی بیر و ڕایان، له‌گه‌ڵ دۆستانی کورد له‌ تورک، فارس و گه‌لانی تر، به‌رده‌م باڵوێزخانه‌کانی تورکیا و ئێرانیان له‌ له‌نده‌ن هه‌ژاند. هه‌ردوو ده‌وڵه‌ت به تۆپ باران کردنی گونده‌کان، کوشتنی ژن و منداڵی بێتاوان،  له‌به‌ین به‌ری هه‌وارگه‌ی شوانکاران، وێرانکه‌ری کێڵگه‌‌‌ کشتوکاڵیه‌کان و په‌لاماردانی سه‌ربازی بۆ سنوره‌کانی هه‌رێمی کوردستان تاوان بار و ڕسوا کران. به‌ ده‌نگی به‌رز، له‌ ژێر ئاڵای کوردستاندا، به‌یه‌ک ده‌نگی هاوار ده‌کرا؛ کورد کوژان،‌ تیرۆرستان، منداڵ کوژان، ژن کوژان بۆ ده‌ره‌وه‌. به‌ زمانی کوردی، ئینگلیزی، تورکی و فارسی نه‌فره‌ت ده‌بارێندرایه‌ سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئه‌م دوو ده‌وڵه‌ته‌ داگیرکه‌ره‌ی کوردستان.

شایه‌نی باسه‌ نوێنه‌ری تۆڕی پشتیوانی پشده‌ر له‌ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات، سوپاس و پێزانینی گوندنشینانی ده‌ڤه‌ری پشده‌ر و چۆمانی به‌ به‌شداربوانی ڕێپێوانه‌که‌ ڕاگه‌یاند و داوای زیاتر هاوکاری و یه‌ک ڕیزی خه‌ڵکی کوردستانیانی کرد بۆ ڕاگرتنی ئه‌و تۆپ باران و په‌لاما‌ره‌ سه‌ربازیانه‌ی که‌ ده‌کرێنه‌ سه‌ر ناوچه‌که‌.

جێگای خۆشحاڵی بوو‌ ژماره‌یه‌کی به‌رچاو خۆنیشانده‌ر به‌شداریان کرد، هه‌موولایه‌ک پێکهێنانی کۆمسێۆنێکی مه‌ده‌نی هه‌مه‌لایا‌نه‌ی کوردانه‌یان‌ به‌ پێویست زانی بۆ به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی هه‌رکارێکی دووژمن کارانه‌ دژی گه‌لی کورد و هه‌رێمی کوردستان له‌ ئاینده‌دا.

به‌ دروشمی بژی کوردستان، بژی ئازادی، به‌ هێمنانه‌ کۆتای به‌ ڕێپێوانه‌که‌ هێندرا.

خالید ئه‌حمه‌د ئاسنگه‌ر  
له‌نده‌ن، 22 ته‌موزی  2011

 

 

...
... ... ...