... ... ...
...
 












...
... ... ...
... ... ...
...
 

سیمینار بۆ 23 هه‌مین ساڵڕۆژی ڕاگواستنی پشده‌ر و تراژیدیای جینۆساید له‌ له‌نده‌ن به‌سترا


به‌ بۆنه‌ی 23 هه‌مین ساڵڕۆژی تێکدانی لانه‌ و ژینگه‌ی زیاتر له‌ سه‌د هه‌زار مرۆڤی سڤیلی ده‌ڤه‌ری پشده‌ر و ڕاگواستنیان بۆ ئۆردوگا زۆره‌ ملێکانی:
( حاجیاوا، پیره‌ مه‌گرون، بازیان و باینجان) له‌ پارێزگای سلێمانی
( داره‌ تو، تۆبزاوا، جدیده، خه‌بات و که‌ور گۆسک) له‌ پارێزگای هه‌ولێر
دوای نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی، ڕێکه‌وتی 22 . 06 . 2012 ، کاتژمێر 6:30 – 8:30، له‌ ڕیجینتس کۆلیجی له‌نده‌ن، کوردانی  له‌نده‌ن به‌ هاوکاری نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ به‌ریتانیا، سیمینارێکیان بۆ به‌ جیهانی ناساندنی جینۆسایدی کورد ، بۆ ئه‌م به‌ڕێزانه‌ سازدا:
١- مامۆستا ئارام وه‌زیری کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان
٢-  خاتو به‌یان سامی عه‌بدول ڕه‌حمان نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ به‌ریتانیا
٣- دکتۆر سولێمانی ڕه‌حیمی
٤- خالید ئه‌حمه‌د ئاسنگه‌ر نوێنه‌ری ناوه‌ندی قه‌ڵادزێ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات
شایه‌نی باسه‌ نوێنه‌ری زۆربه‌ی حزب و ڕێکخراوه‌ سیاسی و مه‌ده‌نیه‌کان هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان و که‌سایه‌تی و ئه‌کادیمیانی کورد له‌ به‌ریتانیا تێیدا به‌شدار بوون.
له‌ ئاکامدا به‌ ده‌یان که‌س ناوی خۆیان تۆمار کرد وه‌ک پشتیوان و هاوکار بۆ سه‌رخستنی  پڕۆژه‌ی به‌جیهانی ناساندی جینۆسایدی کورد.
ئه‌مه‌ش به‌شێکه‌ له‌ سیمیناره‌که

...
... ... ...