... ... ...
...
 












...
... ... ...
... ... ...
...
 

شێره‌ژنی ئاشتی و ئازادی له‌ له‌نده‌ن پێشوازیه‌کی گه‌رمی لێکرا

Description: C:\Users\SHAD\Desktop\IMG_0191.JPG

ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی ڕێکه‌وتی 29. 06. 2012 له‌ له‌نده‌ن، به‌ڕێز خاتو گوڵتان کیسه‌ناک سومبوولی دیالۆگ و پێکه‌وه‌ ژیانی ئاشتی له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان هه‌ڤالان ( عاکف وانی و خالید ئه‌حمه‌د ئاسنگه‌ر) و نوێنه‌رانی چه‌ندین ڕێکخراوی مه‌ده‌نی تر له‌ له‌نده‌ن پێشوازیه‌کی گه‌رمیان لێکرا. له‌ نێو چه‌پڵه‌ ڕێزانێکی گه‌رم، ووتاف کێشان به‌ ده‌نگی به‌رزی لاوان ( ژن، ژیان، ئازادی) گه‌یه‌ندرایه‌ ناو هۆڵی سیمیناره‌که. دوای ئه‌وه‌‌ی که به‌ڕێزیان‌ زۆر به‌ ووردی تیشکی خسته‌ سه‌ر ڕه‌وشی خه‌باتی کوردان بۆ پێکه‌وه‌ ژیانی ئاشتیانه‌ له‌گه‌ڵ گه‌لانی ده‌وروبه‌ر، داوای له‌ یه‌ک بوون، خۆڕێکخستن و ئاماده‌کاری زیاتری کوردان بۆ پێش هاته‌کان کرد. هه‌‌روه‌ها داوای له‌ بڕیار به‌ده‌ستانی دنیا و ده‌وڵه‌تی تورکیای کرد که‌ به‌بێ مجامه‌له‌ و به‌کراوه‌ی تر بێته‌ پێش بۆ به‌ره‌و پێش بردنی‌ زیاتری دیالۆگه‌کان، چونکا دنیا ده‌زانێت که‌ هیچ ئاڵوگۆڕێک له ڕۆژهه‌ڵاتی ناویند به‌بێ هاوکاری کوردان نابێت. کۆتایی ووته‌کانی به؛
 یان کوردستان یان کوردستان.. یان ئازدی یان ئازدی هێنا.


جێگای شانازیه که ژنانی کورد به‌ پێشه‌نگی خاتو گوڵتان و له‌یلا زان و چه‌ند پێشه‌نگێکی تر، له‌ په‌ڕڵمانی تورکیا، له‌ کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی ژنان له‌ هه‌ولێر و له‌ قه‌ندیل پێشیان له‌ پیاوانی کورد داوه‌، سه‌ری میلله‌تی کوردیان بڵند تر کردوه.
هیوادارین نێر ومێ‌ی کوردستان هه‌ر دوو به‌ جووته‌ چیتر ژیانی کۆیلایه‌تی قبوڵ نه‌که‌ن، پاره‌، کورسی، خۆ خۆری و خۆ به‌سه‌ر یه‌کتریدا فه‌رز کردن وه‌لانێن، به‌یه‌ک دڵ و به‌یه‌ک گیان بێنه‌ مه‌یدان، نه‌ک هه‌ر له‌ هٶڵی په‌ڕلمانه‌کانی به‌غدا، تاران و ئه‌نقه‌ره‌، له‌ پنتاگۆن و نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانیش پێکه‌وه پڕ به‌گه‌روویان هاوار بکه‌ن ؛
یان کوردستان، یان کوردستان....یان ئازادی، یان ئازادی
براتان
خالید ئه‌حمه‌د ئاسنگه‌ر
له‌نده‌ن، 30. 06. 2012‌

...
... ... ...